كۆیە.. هاووڵاتییەك لە زێی بچووك خنكا

 كۆیە.. هاووڵاتییەك لە زێی بچووك خنكا
ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی 27 / 7 / 2018 گەنجێك لە زێی بچووكی سنووری كۆیە خنكا و پۆلیسی سنوورەكەش لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەكەیدان.



عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگریی شارستانیی كۆیە ڕایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ‌ گەنجێكی دانیشتووی كۆیە بەناوی (ڕ.ڕ) تەمەن 16 ساڵ لەكاتی مەلەكردن لە زێی بچووك لە نێوان گوندەکانی (بۆگد و كڵێسە) لە سنووری شارەدێی (ئاشتی)ی سەر بە شاری كۆیە، كە بەمەبەستی گەشتكردن ڕووی لە سنوورەكە كردبوو، لەكاتی مەلەكردن خنكا".



گوتیشی: "هاووڵاتییەكە دانیشتووی شاری كۆیەیە و بەمەبەستی گەشتكردن ڕووی لە ناوچەكە كردووە و لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەین.












باسنیوز
Top