له ڕێی مۆبایل و لاپتۆپه‌كه‌ته‌وه، ناوت له تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران نوێ بكه‌وه
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30/9ی ئه‌مساڵ به‌رێوه بچێت و له‌ئێستادا كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له واده‌ی خۆیدا، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانیش لیستی ناوی كاندیدانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
به‌رێوبه‌ری گشتی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، كاروان جه‌لال ساڵح، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "جیا له‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌توانێ سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ناوی خۆی له تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران، ده‌شتوانن له رێگه‌ی سیستمی ئه‌لكترۆنیشه‌وه دڵنیا بن له‌ناوی خۆیان.''
له‌و خانه‌یه‌ی كه نووسراوه فۆڕمی خۆراك، هاووڵاتی(به‌كاربه‌ر) ده‌بێ ناوه‌كه‌ی به پیتی ئینگلیزی بنووسێ، ئینجا ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌دات، دواتر و بۆ تۆماركردنی ناوه‌كه‌ی خۆیشی پیتی عه‌ره‌بی به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌و سیستمه كه له دوێنێوه بۆ هاووڵاتی و ده‌نگده‌ران كه‌وتووه‌ته كار، ده‌توانن له رێگه‌ی مۆبایل و لاپتۆپه‌وه و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری (www.tomar2018.com) به دوای ناوه‌كانیاندا بگه‌ڕێن.
وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن گوتی، ئه‌گه‌ر به‌كاربه‌ر ناوی له سیستمه‌كه‌دا نه‌بێت، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی بنكه‌كان بكات و ناوی تۆمار بكرێت.
تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 40هه‌زار له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانی كردووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ناوی له تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران، به‌ڵام كاروان جه‌لال ده‌ڵێ، رێژه‌كه كه‌مه و وه‌كو پێویست نییه، ''پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌كان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ده‌زگا حكوومییه‌كان خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه له ناوی خۆیان ئه‌گه‌رنا واده‌كه ته‌واو بێت دواتر مافی ده‌نگدانیان نامینێت.''
پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له 10ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تاوه‌كو 10ی مانگی داهاتوویش به‌رده‌وام ده‌بێت.
kdp-
