پشده‌ر.. ته‌رمى كه‌سێك دۆزرایه‌وه
عوسمان محه‌مه‌د،جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵادزێ ڕايگه‌یاند: " ئه‌و كه‌سه ناوى (ب، ش)هو ته‌مه‌نى 27 ساڵه،ئێواره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه (26-7-2018) به كوژراوى گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵازێ".
ڕونیشیكرده‌وه كه ته‌رمى كه‌سه‌كه ئاسه‌وارى فیشه‌كێك به سه‌ریه‌وه دیاره،بۆیه به‌مه‌به‌ستى زانینی ورده‌كاری كوشتنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانی كرا.
باسنيوز
