وەزارەتی ئەوقاف: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك نه‌خۆشییە درمەکانى هه‌بێت ڕێگەى حه‌جكردنى پێ‌نادرێت
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ڕايگه‌یاند: "پێش ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان بچن بۆ وڵاتى سعوودیه و به‌جێهێنانى فه‌ڕیزه‌ى حه‌ج، لێره پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و دوو ده‌رزیان لێده‌درێت كه تایبه‌تن بهڤایرۆسهكان و ڤایرۆسی وه‌رزی، ئه‌وه‌ش به ئامانجى ئه‌وه‌ى پارێزراو بن له نه‌خۆشى گواستراوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ئەوەشی خستە روو، كه دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌نه وڵاتى سعوودیه، ڤاكسینێكی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن و ده‌فته‌رێكى تایبه‌ت به ته‌ندروستیشیان بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویست له ده‌رمانخانه تایبه‌ته‌كه‌ى ناو هۆتێله‌كه‌یان سوودى لێببینن.
ئاشکراشی کرد، كه له وڵاتى سعوودیه به زۆرى نه‌خۆشى هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنى سینگ و هه‌وكردنى جگه‌ر تووشى حاجیان ده‌بێت، بۆیه به‌هه‌موو لایه‌ك ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر بایه‌خدان و چاودێرى توند‌و گرنگى ته‌ندروستى پێیان و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش نه‌خۆشى درم (گواستراوه)ى هه‌بێت ڕێى پێ‌نادرێت بچێته ئه‌و گه‌شته.
بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵى حه‌جكردنى ئه‌مساڵ، 5 هەزار و 469 هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان، به نیازه سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن كه تا ئێستا كه‌س هەزار و 181 كه‌سیان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته و بڕیاره تا 9/8/2018، ته‌واوى هاووڵاتییان بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه.
باسنيوز
