مەسرور بارزانی: حکوومەتێکمان دەوێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا وه‌ڵامده‌ری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت

 مەسرور بارزانی: حکوومەتێکمان دەوێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا وه‌ڵامده‌ری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا کۆبوویەوە.

مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، لە تویتێکدا، نووسیویه‌تی: ”لە دیدارێكم هه‌بوو له‌گه‌ڵ میرا ریكاردڵ، جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، جه‌ختمان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونمان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و هه‌ماهه‌نگی پته‌وی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا“.

ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، من جه‌ختم كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان داوای حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی ده‌كات له‌ سه‌ر بناغه‌ی ته‌وافوق و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی بنیادنرا بێت و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا وه‌ڵامده‌ری داواكاری و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بێت“.










باسنيوز
Top