رواندز.. پاره‌ى وانه‌بێژی دوو مانگ به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى رواندز، ئاشكرایى ده‌كات، كه پاره‌ى وانه‌بێژى دوو مانگ، به‌سه‌ر مامۆستایانى سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌دیق سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی رواندز، راگه‌یاند: ”دواى هه‌وڵى به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاران و كارمه‌ندانمان، بۆ دابینكردنى مووچه‌و ده‌رماڵه‌و مافه‌كانى مامۆستایان، خۆشبه‌ختانه توانرا پاره‌ى هه‌ر دوو مانگى (4 و 5) ى وانه‌بێژى مامۆستایانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى رواندز، دابین بكرێت و بڕیار وایه سه‌ره‌تایى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و بڕه پاره‌یه، به‌سه‌ر مامۆستایان دابه‌ش بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی رواندز، ئەوەشی خستە روو، کە ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه ده‌كه‌نه‌وه، كه لیستی وانه‌بێژی مانگانه‌یان ئاماده‌یه، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 29/7/2018، سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری په‌روه‌رده‌كه‌یان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژی مامۆستایانیان.
bas news-
