واشنتۆن به‌شی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات
كۆنگرێس له ره‌شنووسی یاسای بودجه‌ی سه‌ربازیشدا ناوی پێشمه‌رگه‌ی زیادكرد و به‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌و بڕه پاره‌یه دیاریكرد، كه بۆ هێزه عێراقییه‌كان بڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی پرۆژه یاساكه، كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره و به‌رچاویان له ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بینیوه، بۆیه پێمانوایه زۆر گرنگه به‌رده‌وامی به هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و زیاتر پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه".
له ساڵی 2017ـه‌ش، واشنتۆن بڕی 415 ملیۆن دۆلار و بۆ ساڵی 2018ـه‌ش بڕی 365 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی به‌رگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاریكرا.
k24-
