شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له پردێ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر بۆ كه‌ركوك كۆ بوونه‌وه و به گوته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و ته‌نیا له‌سه‌ر گرفته ته‌كنیكییه‌كان ماوه، کە ڕێككه‌وتن بكرێت.
هه‌مزه حامید، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی پردێ سه‌ركه‌وتوو بوو بڕیار درا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌كنیكییه‌كان له به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن و ڕێككه‌وتن بكرێت، بۆیه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و به‌شداریی به‌ڕێوەبه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نوێنه‌ری پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌وێ گفتوگۆ له‌باره‌ی گرفته ته‌كنیكییه‌كان بكه‌ن."
دەربارهی جۆری گرفته‌كان، هه‌مزه حامید گوتی: "خه‌رجی چاككردنه‌وه‌ی ڕێگا و چۆنیه‌تیی چاككردنه‌وه و كاتی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و ڕێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره پردی به‌دیل دروست بكرێت و ڕێگاكه‌ش به شێوه‌ی كاتی ده‌كرێته‌وه له دوای ڕێككه‌وتنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تا ئه‌و كاته‌ی پرده‌كه چاك ده‌كرێته‌وه، چونكه 75%ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و ته‌نیا ئه‌و گرفته ته‌كنیكییانه ماون، ئه‌وانیش یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و به شێوه‌ی فه‌رمی ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه.".
kdp-
