هاووڵاتییەک لە کاتی کارکردندا دیوارێکی بەسەردا رووخا و گیانی لەدەست دا

 هاووڵاتییەک لە کاتی کارکردندا دیوارێکی بەسەردا رووخا و گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە سیتەک هاووڵاتییەک لە کاتی کارکردندا دیوارێکی بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ 26\7\2018، لە گوندی کانی ساردی سەر بە شارەدێی سیتەک، هاووڵاتییەک بەناوی (ح. م. س)، لەدایکبووی 1940، لەکاتی کارکردندا دیوارێکی گڵ بەسەریدا ڕووخا، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی سیتەک، چوونە شوێنی ڕووداوەکە و کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕووداوەکەیان کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردەوە.









باسنيوز
Top