به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ كاركردن بۆ بینینی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانه‌ی ، كه پشتڕاست بكرێنه كه به‌ركه‌وته‌ی كیمیابارانن و پێویستیان بهناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر".
گوتیشی: "لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، وه‌زارتی دارایی و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه درووستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بكه‌ن و ئه‌و بهركهوتووانهی ، كه پێویستیان بهناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ده‌برێن بۆ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌و بڕیاره خزمه‌تێكی باش به بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی قوربانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی:".
ڕۆژی (16/3/1988) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه ، شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌یشه‌وه 5 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و شاره شه‌هیدبوون و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون. له ساڵی (2003) یشه‌وه هه‌تا ئیستا (104) برینداری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
باس‌نیوز
