بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ له‌ دهۆك ھاووڵاتیه‌ک گیانی لەدەستدا

بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ له‌ دهۆك ھاووڵاتیه‌ک گیانی لەدەستدا


به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ، له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی رووڤیا و نزیك پردی حوسێنی و گوندی سێگردكی پارێزگای دهۆك، هاووڵاتییه‌كی به‌ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا.

ئازاد تەھا بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆك، ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ھاتووچۆ، لەسەر رێگه‌ی گشتی رووڤیا، نزیک پردی حوسێینی لە نزیک گوندی – سێگردک، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (عادل سه‌لیم) گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ناوی (زریان مه‌حموود)، كه‌ شۆفێری بی ئێمه‌كه‌ بووه‌، به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.

ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی كراوه‌ و برینداره‌كه‌ش گوازراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت.

ئازاد ته‌ها روونیشی كرده‌وه‌، دوو ئۆتۆمبێل، کە یەکێکیان لە جۆری بی ئێم دەبلیوو و ئەوەیتریش بارهه‌ڵگرێكی تورکی بووە، به‌ یه‌كیانداداوه‌.

روونیشیکردەوە، رووداوەکە بەھۆی تیژلێخورینی ئۆتۆمبێل و پێشێلكردنی رێنماییەکانی ھاتووچۆ بووە.

ئازاد راشیگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 546 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە، له‌ ئه‌نجامیشدا، 78 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 609 کەسیش برینداربوونە.
K24-
Top