كۆمیسیۆن وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی بەربژێرانی درێژ كردەوە
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە رێكەوتی 7/7 تاكو 25/7/2018 دیاری كردبوو بۆ لیست و قەوارە سیاسییەكان كە لیستی بەربژێرەكان پێشكەش بە كۆمیسیۆن بكەن، بەڵام بەداخەوە تاكو ئەمڕۆ تەنیا بەشێك لە قەوارە و پێكهاتەكان لیستی بەربژێرەكانیان پێشكەش بە كۆمیسیۆن كردووە، هەر بۆیە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر داوای بەشێك لە قەوارە سیاسییەكان بە پێویستی زانی ماوەیەكی دیكە بدات بە لیست و قەوارە سیاسییەكان تاكو رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 29/7/2018 سەعات 10ی سەرلەبەیانی كە لیستی پالێوراوان پێشكەش بە كۆمیسیۆن بكەن.
زرار، گوتیشی: "هەر لیست و قەوارەیەك تا ئەو رێككەوتە لیستی بەربژێرەكان پێشكەش بە كۆمیسیۆن نەكات، خۆی بەرپرسیار دەبێت و بێبەش دەبێت لە بەشداریكردنی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، دوای ئەوەش ناوەكان بۆ دەستەی نەزاهە و وەزارەتی ناوخۆ ڕەوانە دەكەین، دیارە ئەوەش دوو حەفتەی پێویستە تاكو ناوەكان دەگەڕێنەوە"
KDP-
