فێنککەرەوە بۆ 200 خێزانی کەرکووک دابین کرا

 فێنککەرەوە بۆ 200 خێزانی کەرکووک دابین کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی چالاکییەک بە مەبەستی هاوکاریکردنی خێزانەکانی کەرکووک لە هەولێر بەڕێوە برد و بەهۆی بەردەوامی وەرزی گەرماوە، فێنککەرەوە پێشکەشی خێزانەکان دەکەن.



ئەمڕۆ چوارشەممە 25\7\2018، لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەرزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، فێنککەرەوە (موبەریدە) گەیەندرایە هیران ستی و لەوێدا پێشکەش بە 200 خێزانی ئاوارەی کەرکووک کرا، کە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام کۆمەک و هاوکاری دەگەیەنێتە کەسانی لێقەوماو و هەر لەسەرەتای ئاوارەبوونی بە هەزاران خەڵکی کەرکووک و دەوروبەری تیمەکانی دەزگا، جۆرەها پێداویستییان گەیاندە خەڵکەکە و لە رێگای میکانیزمێکەوە ناوی سەرجەم ئاوارەکان تۆمارکرا و لەرێگەی ئەو ئامارانەوە هاوکاری زیاتر گەیەندرایە خەڵکەکە.











باسنيوز
Top