هەسەدە دوو داعش رادەستی ئەمریکا دەکاتەوە

هەسەدە دوو داعش رادەستی ئەمریکا دەکاتەوە
ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) دوو چەکداری رکخراوی تیرۆریستی داعش رادەستی ئەمریکا دەکاتەوە.


وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو دوو چەکدارەی داعش ھاووڵاتیی ئەمەریکین و ”بەم زووانە“ پرۆسەی دادگاییکردنیان دەست پێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئیبراهیم عەزیز مسێبلیی تەمەن 28 ساڵ، لە ویلایەتی میشیگیان لە ئەمریکا دادەنیشت و لە ساڵی 2015 تا 2018 لە سووریا چەکداری داعش بووە.


دووەم چەکداری داعش، کە ژنە، ناوی سامانسا حەسەنییە و دانیشتووی ویلایەتی ئیندیانای ئەمریکا بووە و لەگەڵ چوار منداڵەکەی لەلایەن هەسەدەوە دەستگیر کرابوو و نێردراوەتەوە ئەمریکا.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.














باسنيوز
Top