هەلێکی خوێندنی بەخۆڕایی لە بەریتانیا بۆ قوتابییانی کوردستان دەڕەخسێت
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، ئەو هەلە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ خوێندنی گەنجی کوردی لێهاتوو.
ئامانج رەحیم هیوا دەخوازی گەنجان و دەرچووانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان ”ئەم دەرفەتە“ لەدەست نەدەن، چونکە لەوانەیە هەیە ببێتە هۆی گۆڕانی تەواوی ژیانیان.
هەروەک ئامانج رەحیم رایگەیاندووە، ئێستاتەنها 12 رۆژ بۆ کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر لەڕێگای پرۆگرامی چیڤنینگ بۆ ساڵی 2019-2020، ماوە، کە حکوومەتی بەریتانیا بەبێ دیاریکرنی مەرجی تەمەن و کۆنمرەی خوێندن، لە چوارچێوەی (IRAQ CHEVENING SCHOLARSHIPS)بۆ قوتابیانی عێراق و هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە.
تایبەتمەنیدیەكانی پڕۆژەی زەماڵەی چیڤینگ ، ئەو تێچوانە لە خۆ دەگرێت :
1- پارەی خوێندنی زانكۆ
2- مووچەی مانگانە
3- پارەی گەشت كردن لە عێراقەوە بۆ بەریتانیا
4- دابین كردنی شوێنی مانەوە
5- دابین كردنی پێدوایستەكانی خوێندن
6- تێچووی بەشداری كردن لە كۆر و سیمنارە زانستیەكان ، لەلایەن زەمالەوە دابین دەكرێت
7- پارەی مامەڵە و وەرگرتنی فیزای بەریتانیا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لینکی پێشکەشکردن بۆ ئەو هەلە بۆ خوێندنی ماستەری داناوە، کە خوازیاران دەتوانن لێیەوە زانیاریی زیاتر بەدەست بخەن و داواکاری پێشکەش بکەن.
باسنيوز
