دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر دابین دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر فێنککەرەوە بۆ ئاوارەکانی کەرکووک، دابین دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگاکە، کە وێنەیەکی دەست کەوتووه، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، ئاوی خواردنەوەی بە تانکەر بۆ گەڕەکە کەم ئاوەکانی هاوکاری، فەرمانبەران، بێرکۆتی نوێ و پێنجی حەسارۆک دابین کردووە.

لە راگەیەندراوێکی دیکەدا، کە بەهەمان شێوە وکە وێنەیەکی دەست کەوتووه، دەزگای خێرخوازیی بارزانی فێنککەرەوە (موبەریدە)ی بەسەر 200 خێزانی ئاوارەی کەرکووک لە گەڕەکی هیران ستی لە هەولێر، دابەش کردووە.

لە سەرەتای ئاوارەبوونی ئەو خەڵکەی کەرکووک، کە بەهۆی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارە بوونە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان، هاوکاریی ئەو خێزانانە دەکات.

ڕۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد، کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.











باسنيوز
Top