لە پیرمام پرسەی ماتەمینیی باوکی هونەرمەند شڤان پەروەر بەڕێوە دەچێت

 لە پیرمام پرسەی ماتەمینیی باوکی هونەرمەند شڤان پەروەر بەڕێوە دەچێت
بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو بە بۆنەی بۆنەی کۆچی دوایی باوکی هونەرمەندی ناسراوی کورد شڤان پەروەر، پرسەی ماتەمینی لە شارۆچکەی پیرمامی سەر بە هەولێر بەڕێوە بچێت.

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 2018/7/27 لە هۆلی بۆنە ئایینییەکانی پیرمام و بە ئامادەبوونی هونەرمەند شڤان پەروەر و کەسوکارەکەی و سیروان بارزانی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە مێحوەری گوێڕ – مەخموور، پرسەی ماتەمینی بۆ کۆچکردوو (یووسن پەروەر) باوکی شڤان پەروەر بەڕێوە دەچێت.

یوونس ئایگون، (یوونس پەروەر) باوکی هونەرمەند شڤان‌ پەروەر، بەهۆی پیری و نەخۆشی شەوی 2018/7/18 لە باکووری کوردستان لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یوونس ئایگون، دانیشتووی گوندی "کایالی" شاری "وێرانشەهر"ی سەر بە پارێزگای "ئوورفا"ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1994ەوە شڤان پەروەری کوڕی نەدیبوو.












باسنیوز


Top