بەشی ئەندازیاریی پەتڕۆلێۆمی ئەمریکی لە زانکۆی سۆران کرایەوە
ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌وڵدانی ستاف و قوتابیانی به‌شی ئه‌ندازیاریی نه‌وت، سه‌ره‌نجام له نامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵگەی ئه‌ندازیارانی په‌تڕۆڵیۆمی ئه‌مریكی SPE به كردنه‌وه‌ی به‌شی ده‌سته‌ی ناوبراو له زانكۆی سۆران ڕه‌زامه‌ندیی نیشان داوە.
ئاماژەش بەوە کراوە، کە ئەو دەستەیە تایبەتە بە ئەندازیارانی نەوت و لە هەموو دنیا خەلکانێکی زور لە مامۆستا، پڕۆفیسۆر، قوتابی و ئەندازیارانی کومپانیاکان، هه‌روه‌ها زانكۆ ناوداره‌كان تێیدا هه‌ن و ساڵانە چەندین چالاكیی گەورەی وەکوو کۆنفرانس، بڵاوکرنەوەی کتێب و گۆڤاری زانستی، خولی راهێنان و پشتگیریی دارایی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نەوت ئەنجام دەدەن و هه‌موو کۆمپانیا نێودەڵەتییەکانی نەوت پشتگیری‌یان دەکەن.
باسنيوز
