.له‌گه‌رمیان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆرى ڕاوچییاندا گیرا
له سنوورى گه‌رمیان، ڕاوكردن به شێوه‌ى نایاسایی به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوو ڕاوچی ده‌ستگیر كراون، كه به ته‌زووى كاره‌با، 100 كیلۆ ماسییان ڕاو كردبوو، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆرى ڕاوكردندا گیرا.
ڕاگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان وژینگەى گەرمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه بەشى پۆلیسى دارستان وژینگەى کەلار، بەهاوکارى بنکەکانى سنوورى چالاکى بەشى کەلار، لەماوەى ڕابردوودا توانیویانە دەست بەسەر چەندین پارچە چەک وکەرەستەى ڕاوكردندا بگرن.
هەر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سزای دارایی ڕاوچیان كراوه، كه له‌كاتى ڕاوكردندا ده‌ستگیر كراون، هاوكات شەوى (22/21ى 7 /2018) توانرا دوو ڕاوچى ماسى دەستگیر بکەن کە 100 کیلۆ گرام ماسییان بە شێوزاى نایاسایی و به ته‌زووى کارەبا، ڕاوکردبوو.
سنوورى گه‌رمیان، به‌یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى كوردستان داده‌نرێت، كه له ڕووی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوییه‌وه خاوه‌ن سامانێكى زۆره، به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه به زۆرى ژماره‌ى ئاسك ناسراوه.
bas news-
