هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌نووسی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی پردێ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
، هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی شاندی هه‌رێم و لایه‌نی عێراقی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك داوایكردووه، پێویسته بازگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ هێزه عێراقییه‌كان له دووری 100 تا 500 مه‌تر له‌و بازگه‌یه‌ی پردێ بكرێته‌وه كه له كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه.
، ئه‌م داواكاریه‌ی جبووری له‌گه‌ڵ پێنشازه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان یه‌كانگیر نه‌بوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه رێكنه‌كه‌ون و بڕیاریاندا هه‌مان شاندی هه‌ولێر و لایه‌نی عێراقی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دووباره كۆببنه‌وه.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، راكان جبووری به داواكردنی كردنه‌وه‌ی بازگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رامبه‌ر بازگه‌ی پێشمه‌رگه له پردێ ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دێیه‌دا سه‌پێندراوه به‌رده‌وام بێت.
له‌كاتی چوونی شاندی هه‌رێم بۆ كه‌ركووك، كاتێك به ناحیه‌ی پردێدا چوون، خه‌ڵكی زۆری ئه‌و شاره‌دێیه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به درووشمی "بژی پێشمه‌رگه" پێشوازیان لێكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوونی باش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كراوه، به‌و هیوایه‌ی له داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بگه‌نه رێككه‌وتن.
k24-
