خوێندکارێکی کورد هەشت ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) زانیار ئەحمەدی، خوێندکاری ڕشتەی ژمێریاریی زانکۆی ئازادی تاران، لەلایەن لقی 28ی دادگای تارانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانی مەدەنیی ساڵی پێشووی تاران، هەشت ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو خوێندکارە تەمەن 19 ساڵە کوڕی حوسێن ئەحمەدینیاز، یەکێک لە پارێزەرە کوردەکان، بەهۆی دوو تۆمەتەوە، یەکیان شەش ساڵ و ئەوەی دیکەشیان دوو ساڵە و سەرجەم بە هەشت ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە.
ئەو خوێندکارە کوردە زستانی ساڵی پێشوو دەستگیر و پاشان بە دانانی 200 ملیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییکردنی ئازاد کرابوو.
باسنيوز
