گه‌نجێكى كوردی داقووق بەسەرهاتی زیندانیكردنی له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیییەوە ده‌گێڕێته‌وه
سه‌ره‌تا هه‌ڵمه‌ت عوسمان گوتی: ”له سنوورى شارۆچكه‌ى داقووق حه‌وزێكى گه‌وره‌ى ماسیم هه‌یه و ژیانی خۆم و كه‌سوكاره‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و حه‌وزه‌ی ماسییه‌یە، پێش 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو و كار و كه‌سابه‌تى خۆمان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده داعش هاوسنوور بوو له‌گه‌ڵ داقووق، به‌تایبه‌ت له باكوورى رۆژئاواى قه‌زاكه، كه چه‌ندین گوند هه‌ن له‌و سنووره داعشی لێ بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانى تۆكمه كردبوو و ئێمه‌ش بێ خه‌م بووین و سه‌رقاڵی كارى خۆمان بووین، به‌ڵام له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه بووه‌وه“.
گوتیشی: ”كاتێك كه میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی هاتن سنوورى داقووقیان داگیر كرد، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان به هه‌موو پێشێلكارییه‌ك كرد، ئینجا ده‌هاتنه سه‌ر ئێمه‌ومانان كه حه‌وزى ماسیمان هه‌یه له سنووره‌كه، سه‌ره‌تا مانگانه داواى سه‌رانه‌یان لێ ده‌كردین، من وه‌كوو خۆم به‌زۆر دوو جار وه‌ك سه‌رانه پاره‌م پێیان داوه، به‌ڵام ئیتر پێیانم راگه‌یاند، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رانه ناده‌ین، هه‌رچه‌نده به‌ناچارى كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن حه‌وزى دیكه‌ى ماسی مانگانه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بڕی 150 هه‌زار دینار وه‌ك سه‌رانه ده‌ده‌نه حه‌شدى شه‌عبی، به‌ڵام من ڕامگرت، چونكه ده‌مزانى ئه‌وه دزییه‌كى ئاشكرایه“.
هه‌ڵمه‌ت، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پاشان میلیشیاكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بنكه‌كانیان له ئێمه‌وه نزیك بوو، رۆژانه ده‌هاتن و داواى ماسییان ده‌كرد و جارى وا هه‌بووه بایی 100 هه‌زار دینار ماسییان بردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك دینار بده‌ن، ئینجا یه‌كێك له سه‌رانى حه‌شدى شه‌عبی كه توركمانى شیعه بوو و منى ده‌ناسی، هه‌ر له خۆیه‌وه به‌رامبه‌رم رق ئه‌ستوور بوو، چونكه ده‌یزانى من سه‌ره‌تا رێگر بووم له‌پێش ئه‌و سه‌رانه‌یه‌ى كه له خاوه‌ن حه‌وزه ماسییه‌كانى ده‌ستێنن و هه‌ر خۆم رۆیشتبووم یه‌ك به یه‌كى خاوه‌نى حه‌وزه ماسییه‌كانم ئاگادار كرده‌وه كه چیتر پاره نه‌ده‌ن، ئیتر ئه‌و چه‌كداره توركمانه شیعه‌یه‌ى ناو حه‌شدى شه‌عبی، ده‌یویست تۆمه‌تم بۆ دروست بكات، وه‌ك سه‌ره‌تا رۆژێك كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبی هاتنه لام و گوتیان كوا برا گه‌وره‌كه‌ت؟ برا گه‌ره‌كه‌ى منیش خۆبه‌خش بووه و ئێستا له هه‌رێمى كوردستانه، منیش گوتم ئاگام لێی نییه، گوتیان ده‌بێت بێته‌وه، چونكه تاوانباره، منیش له‌لایه‌ك رۆژانى سه‌ختى دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هاته پێش چاوم، كه میلیشیاكان له داقووق خانووى هاووڵاتییانیان ده‌ته‌قانده‌وه و به‌تاڵان ده‌برد، له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌و رۆژه ره‌شه‌م كه‌وته پێش چاو، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر كورد چۆن ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌عه‌دایه‌م بیر كه‌وته‌وه كه ئێستا به‌زۆر سه‌رانه‌مان لێ وه‌رده‌گرن و ڕێگریمان لێ ده‌كه‌ن لە کارکردن، به ده‌نگێكى به‌رز گوتم، حه‌قتان له برای من نه‌بێ، به‌ڵام ئێوه به‌كرێگیراوى وڵاتانى ده‌وروبه‌رن و هه‌ر ئێوه‌ن كه بوونه‌ته هۆی خراپیی دۆخی ئه‌منى له سنووره‌كه و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌زۆر لێمانى وه‌رده‌گرن، ئه‌وه ڕه‌شوه‌یه و حه‌رامه، ئیتر ته‌واو پڕ بووم و كۆمه‌ڵێك قسه‌ى له‌و شێوه‌یه‌م پێ گوتن، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به ناوى نه‌جده‌ت هاته پێشه‌وه و كه‌وته لێدانم و پاشان منیان به‌زۆر سوارى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان کرد و ڕفاندمیان“.
هاوكات، هه‌ڵمه‌ت عوسمان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى حه‌شدى شه‌عبی منیان به‌ره‌و ئاراسته ناحیه‌ى تازه‌ى باشوورى كه‌ركووك برد و له‌نزیك گوندى به‌شیر، فه‌وجێكى حه‌شدى شه‌عبی هه‌یه و له‌نێو ئه‌و فه‌وجه‌دا دوو ژوورى گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ زیندانیكردنى خه‌ڵك، منیان برده ناو ئه‌و زیندانییه و له‌وێ زیندانییان كردم، به حوكمى ئه‌وه‌ى كات ئێواره‌یه‌كى دره‌نگ بوو، ئیتر له‌و كاته‌وه تا یه‌كه‌م شه‌و ته‌نیا سه‌عات 11ى شه‌و بوو یه‌ك ده‌به ئاویان پێ دام، ئیتر تا به‌ره‌بەیانی رۆژی دواتر هیچیان پێ نه‌دام بۆ خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵام رۆژی دواتر یه‌ك سه‌موون و هێلكه‌یه‌كى كوڵاویان پێ دام له‌گه‌ڵ په‌رداخێك چا، له ڕاستیدا من جگه‌ره‌كێشم و جگه‌ره‌م لێ بڕابوو، ئه‌وه‌نده داواى جگه‌ره‌م له یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى زیندانییه‌كه كرد، ته‌نانه‌ت یه‌ك جگه‌ره‌شی پێ نه‌دام و پاشان بۆ نیوه‌ڕۆكه‌ى چه‌كدارێكى ڕه‌شتاڵەی ناشرین هاته ناو زیندانییه‌كه و به قایشی پانتۆڵ ده‌ستی به لێدانم كرد و له كاتى لێدانه‌كه‌دا به ده‌نگى به‌رز هاوارى ده‌كرد و ده‌یگوت، نه‌خه‌ڵه‌تێی جارێكى تر قسه‌ى نه‌شیاو به حه‌شد و به موقده‌ساتمان بڵێ، ئێستا ده‌توانم هه‌ر لێره به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانت بێنم، له ڕاستیشدا ده‌یتوانى بمكوژێ، چونكه منیشیان بشیانكوشمایه هه‌روا بۆیان ده‌چووه سه‌ر.
ئه‌و گه‌نجه داقووقییه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بۆ ماوه‌ى 4 رۆژ من له‌و زیندانییه‌ى حه‌شدى شه‌عبی مامه‌وه و رۆژانه دوو جار خواردنیان پێ ده‌دام، ئه‌ویش زۆر به‌كه‌می، هه‌ر رۆژه و چه‌كدارێكیان ده‌هاته ژووره‌وه تانه و ته‌شه‌رى له كورد و پێشمه‌رگه ده‌دا و پاشان ده‌كه‌وتنه لێدانم، به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانم هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كم هه‌بێت، تا رۆژی چواره‌م یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به‌ناوى ئه‌بو عه‌لی هاته ژووره‌وه و پێ گوتم، تۆ نابێت جارێكى تر قسه‌ى نه‌شیاو به حه‌شد بڵێیت، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رده‌مه رۆیشت كه به كه‌یفی خۆتان قسه‌تان به حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌گوت، ئاگات له خۆت بێت و ده‌بێ بڕیاره‌كانى حكوومه‌ت و حه‌شد جێبه‌جێ بكه‌یت، ئێستا ئازادتت ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ر بزانین ڕه‌فتاره‌كانت خراپ ده‌بن، ئه‌وا ئه‌م جاره كۆتاییت پێ دێت، منیش له هزرى خۆمه‌وه بیرم ده‌كرده‌وه، كه هیچ ڕه‌فتارێكى خراپم نه‌كردووه ته‌نیا به‌رگرییه‌ك بوو له خۆم كردم، به‌ڵام ئیتر بێ سووده، منیش گوتم باش، بۆیه چوار له چه‌كداره‌كان به ئۆتۆمبێل منیان هێنایه سه‌ر جاده‌ى نێوان كه‌ركووك- داقووق و ئازادیان كردم.
باسنيوز
