دامەزرێنەری بزووتنەوەیەکی ژنان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 دامەزرێنەری بزووتنەوەیەکی ژنان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئاکسانا شاکچۆ، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژنانی فێمەن، لە پاریس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ڕیانوڤێستی)ی ڕووسی تەرمی ئاکسانا شاکچۆ، دوێنێ سێشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە یادداشتێکی نووسیوە: هەمووتان بەدەڵن.

ئەو کچە خەڵکی ئۆکرانیا و لەدایکبووی 1987 بووە هەموو کات کەوتبووە بەر سەرنجی ڕۆژنامەنووس و میدیا جیهانییەکان، بە دەیان هاوڕێی بەهێزی هەبووە و بە دەیان چالاکیی جۆراوجۆری ڕێک خستبوو، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا دوو جاری دیکە هەوڵی خۆکشتنی دابوو.

بزووتنەوەی ژنانی فێمەن ساڵی 2008 لەلایەن گرووپە فێمینیستە ئۆکرانییەکانەوە دامەزرا.

ئاوان بەردەوام بە نیوە ڕووتکردنەوەی خۆیان لە بۆنە و ڕێوڕەسمە جیاوازەکاندا دەردەکەوتن و ڕایان دەگەیاند هەموو کات بەرەنگاری بیرۆکەی "باوکسالاری، خەڵکسالاری و کەڵک‌وەرگرتن لە ژنان وەک ئامرازی ڕەگەزی" دەبنەوە و خەبات بۆ بنبڕکردنی دەکەن.










باسنيوز
Top