شنگال.. فڕۆكه‌كانى عێراق باره‌گايه‌كى په‌كه‌كه‌يان بۆردومانكرد
، فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگيى عێراقى بنكه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه)ى له ناوچه‌ى (گه‌لى كه‌رسێ) بۆردومان كرد.
، گه‌ريلايه‌كى په‌كه‌كه، هه‌واڵى بۆردومانكردنه‌كه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاشكرايكردووه، كاتژمێر (04:15)ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌شت فڕۆكه‌ى جه‌نگى عێراقى له كاتى سووڕانه‌وه‌يان به ئاسمانى شنگالدا و له نزيك ده‌روازه‌ى گه‌لى كه‌رسێ بۆردومانى باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌يان كردووه.
ئه‌و گه‌ريلايه له لێدوانه‌كه‌يدا روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان گومانيان بردووه ئه‌و فڕۆكانه توركى بن و بۆيه رووى مووشه‌كه‌كانيان ئاراسته‌ى فڕۆكه‌كان كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بيانكه‌نه ئامانج، باره‌گاكانيان له لايه‌ن ئه‌و فڕۆكانه‌وه بۆردومان كراوه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانى و ماڵييه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه هيچ زانيارييه‌كى ئاشكرا نه‌كرد.
k24-
