ناوی هەر سێ چەکدارە هێرشبەرەکەی سەر پارێزگای هەولێر ئاشکرا کرا
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كه هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كوردن و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌یانی 23\7\2018، هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژران، هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی شاری هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێن.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە هێرشبەرەکان به ناوه‌كانی (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا، له دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن، له دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢)، هەر سێ هێرشبەر قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بوون.
باسنيوز
