ئاسایشی هەولێر بەیاننامەیەک لەبارەی وردەکاریی هێرشە تیرۆریستییەکە دەردەکات
لە بەیاننامەکەدا، ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، کاتژمێر 7:12 خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 23/7/2018، سێ چەکداری تیرۆریست دوای تەقەکردن و بریندارکردنی پۆلیسێک، چوونەتە ناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر.
ئاسایشی هەولێر بە ئاماژەکردن بە شەهیدبوونی کارمەندێکی ئیداریی پارێزگا، کوژرانی هەرسێ تیرۆریستەکەی راگەیاندووە و دانیشتووانی هەولێریش دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، ”رەوشی ئەمنیی هەولێر زۆر ئارامە“ و هێزەکانی ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ ”شکسپێهێنانی هەر هەوڵ و پیلانێکی دوژمنان و تیرۆریستان“.
رۆژی دووشەممە 23/7/2018 و پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی، سێ چەکداری تیرۆریست چوونە ناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و دوای چەند کاتژمێرێک، سێ تیرۆریستەکە لەلایەن کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەولێرەوە، کوژران.
باسنيوز
