سۆران.. هەڵمەتی کوتان و پشکنینی تەندورستی بۆ حاجیان ئەنجام درا

 سۆران.. هەڵمەتی کوتان و پشکنینی تەندورستی بۆ حاجیان ئەنجام درا
بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، هەڵمەتی کوتان و پشکنینی تەندورستی، بۆ ئەو هاووڵاتییانە ئەنجام درا، کەوا بڕیارە ئەم ساڵ لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران، فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 23/7/2018 وەک ئامادەسازییەک بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی تەندورستیی سۆران، دەستکرا بە ئەنجامدانی هەڵمەتی کوتان و پشکنینی تەندورستی بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەڤەری سۆران، کە بڕیارە ئەمساڵ سەفەری حەج بکەن."

بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە ئەمساڵ 280 هاووڵاتی دەڤەری سۆران، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، له رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، بەرەو عەرەبستانی سعوودیا بەڕێ دەکەون.









باسنيوز
Top