لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دوو تانکەری سووتەمەنی ڕەوانەی ئێران کرانەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢-٧-٢٠١٨ بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویان کردووەتەوە: "بەهۆی خراپیی کوالیت و نەشیاوی بۆ بەکارهینان، دوو تەنکەری گازوائیلیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئێران".
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەو دوو تانکەرە گازوایلەی کە لە ئێرانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان هاتوون، دوای ئەوەی لە تاقیگەی بنکەی پشکنینی سووتەمەنیی سامانە سروشتییەکان لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەرنەچوون، بەرەو ئێران گەڕێندرانەوە.
ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە کە لهپێناو نەهاتنە ناوەوەی سووتەمەنیی نەگونجاو و کەلوپەل و کەرەستەی خراپ کە زیان بەخشە بۆ تەندروستیى هاوەڵاتیان بەردەوام لە ڕێگەی تاقیگەکەیانەوە ڕێگری لە هاتنە ناوەیان بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن.
bas news-
