تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئاگادارییەکی لە بارەی بەکرێی دانی کۆشکی نەحۆشخانەکان بڵاو کردەوە.



ئەمڕۆ یەکشەممە 22/7/2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا ڕای گەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە 1/8/2018، کاتژمێر 9ی بەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەڵدەستن بە زیادکردنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی کۆشکی نەخۆشخانەکانی (ڕاپەڕین، فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات، هەولێری فێرکاری و دیوانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان).



لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەرکەسێک ئارەزووی بەشداربوونی هەیە پێویستە 2 ڕۆژ پێش بەرواری زیادکردنەکە ئامادەبێت لە بەشی ژمێریاری بۆ دانانی بارمەتەکە کە بڕەکەی 5 ملیۆن دینارە.
bas news-
Top