کۆمپانیایەکی بواری ئەلکترۆنی گەشتێک بە قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 22\7\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا،، تێدا هاتووە، کە كۆمپانیایەکی چینی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (seesds for the future) كه قوتابیان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان گه‌شتیان بۆ ڕیكده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان له بواری ئای تی له كۆمپانیایه‌كه ببینن، له‌هه‌مان كاتدا ئاشنایی مێژووی و كه‌لتوور و بواری پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته بن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، قوتابیانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه وه‌ك قوتابیانی وڵاتانی جیهان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا، یه‌كه‌مین گرووپی قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان له بواری ئای تی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد.
bas news-
