كفرى..گەنجێك هاوڕێیەکی خۆی كوشت
دوو گه‌نج كه هاوڕێی یه‌ك بوون، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌كێكیان ئه‌وى دیكه‌ى به گولـله كوشت.
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕای گه‌یاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارى کفری، دوو گه‌نج كه هاوڕێی یه‌كبوون، دوای ئەوەی دەبێت بەدەمەقاڵەیان، یه‌كێكیان ته‌قه له‌وی دیكه‌یان ده‌كات".
قوربانییه‌كه ناوی (زیاد کەمال عه‌بدوڵڵا)یه و لەدایکبووی ساڵی 1998ـه، دوای ڕەوانەکردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی سلێمانی، گیانی لەدەست دا.
گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه تۆمەتباره‌كه بەناوی ( ئ. ب. ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بڕگه‌ى 31 بەند کراوە و پۆلیسی کفری دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
bas news-
