بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند
كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند.
"بوومەلەرزەیەك سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركووك و دەڤەری راپەڕین و سۆران و چەند شارو شارۆچكەیەكی دیكەی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند".
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "كاتژمێر 1: 07 خولەك ئەمڕۆ 22/7/2018 بوومەلەرزەیەك لە رۆژھەڵاتی كوردستان تۆماركراوە لە ناوچەی تازە ئابادی كرماشان بە قوڵایی 5.7كم بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لە زۆربەی شارەكانی كوردستان ھەستی پێكراوە و ھیچ زیانێكی نەبووە".
k24-
