بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 25 كه‌سی برینداركرد

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 25 كه‌سی برینداركرد


بوومەلەرزەیەك بەشێكی زۆر لە رۆژھەڵاتی كوردستانی ھەژاند و لە باشووری كوردستانیش ھەستی پێكراوە، تاكوو ئێستاش 25 کەس لە جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی و دەورووبەری بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمرۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوری 5 پۆینت 9 پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانی ھەژاندووە، راگەیاندنەكان دەڵێن: "ناوەندی بوومەلەرزەكە لە تازە ئاوا لە پارێزگای كرماشان بووە، كە ھێزی بوومەلەرزەكە بەرادەیەك بووە كە لەھەموو پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و لە پارێزگای ھەولێر و سلێمانی باشووری كوردستانیش ھەستی پێكراوە".

بەرێوەبەری ناوەندی فریاكەوتنی ئێران رایگەیاندووە: "سەرجەم ھێزەكانیان لە ئامادە باشی تەواودان و تاکوو ئێستا ٢٥ کەس لە جوانرۆ و سەلاسی باوەجانی بریندار بوونە..
k24-
Top