ئەمڕۆ سییەمین ساڵڕۆژی بۆردومانی کیمیایی زەردەی کرماشانە
کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕێکەوتی 1988/7/22 و چەند ڕۆژێک پاش ڕێککەوتننامەی 598 و ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق، چەند فڕۆکەیەکی حكوومەتی ڕووخاوی بەعس، چەند بۆمبێکی کیمیاییان بەسەر گوندی یارساننشینی "زردە" باراند و کارەساتێکی مرۆیی خولقاند.
بەپێی زانیارییەکان لەو ڕووداوە 275 کەس شەهید و نزیکەی 477 کەسیش بریندار بوون کە پاش 30 ساڵ ئێستاش ئاسەواری ئەو بۆردومانە بەسەر جەستەی خەڵک و سروشتی گوندی زەردەوە ماوە و لەلایەن حکوومەتی ئێرانیشەوە ئاوڕ لە چارەسەریی خەڵک و خزمەتگوزارییان نەدراوەتەوە.
باسنيوز
