ڕێژەی کۆچکردنی هاووڵاتییان بۆ هەندەران کەمی کردووە

 ڕێژەی کۆچکردنی هاووڵاتییان بۆ هەندەران کەمی کردووە
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو، لە شەش مانگی ئەمساڵدا، ڕێژەی کۆچکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە کەمی کردووە.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: ”بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان وڵاتانی ئەورووپا و تورکیا بۆ بەرگرتن لەلێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەورووپا گێردراوەتەبەر، و بەهۆیەوە ھەزاران پەنابەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە (تەمووز) 23 ھەزار و 710 پەنابەر ڕوویان لەوڵاتانی دەرەوە کردوە“.

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە بەبەراورد لەگەڵ شەش مانگی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چوونە دەرەوەی هاووڵاتییان کەمی کردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو، 36 ھەزار و 302 پەنابەر ڕویشتبوونەتە دەرەوەی وڵات.

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ڕەخەی لە باڵیوزخانەکان گرت کە ڕێگری ناکەن لەو پەنابەرانەی بەشێوەی نایاسایی لەڕێگەی کۆمپانیا گەشتییاریەکانەوە بە بڕە پارەیەکی زۆر ڤیزای شینگن وەردەگرن و بە نایاسایی لەڕێگەی فڕۆکەوە کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکەن.









باسنيوز
Top