خورماتوو.. چەکدارێکی حەشدی شەعبی هەڵدەکوتێتە سەر بەنزینخانەی کوردێک

 خورماتوو.. چەکدارێکی حەشدی شەعبی هەڵدەکوتێتە سەر بەنزینخانەی کوردێک
چەکدارێکی میلیشیای حەشدی شەعبی، هەڵی کوتاوەتە سەر بەنزینخانەی کوردێک، زیاتر لە 8 ملیۆنی بردووە.

محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، کە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ شەممە 2018/7/21، کاتژمێر 3:10 خولەکی سبەینێ، چەکدارێکی حەشدی شەعبی، بەواوی عەلی، هەڵیکوتاتەوە سەر بەنزینخانەیی هاووڵاتییەکی کورد، بەناوی (س. ا)، لەسەر شەقامی سەرەکی کەرکووک - خورماتوو، بەرامبەر چێشتخانەی جەنەلعێراق.

بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەوکاتەدا، کرێکارێکی عەرەب لەو بەنزینخانەیە بووە، ئەو چەکدارەی حەشدی شەعبی، بڕی 8 ملیۆن و 295 هەزار، لە قاسەکەدا دەبێت و دەیبات.

دوای 16ی ئۆکتۆبەر، کە بەهۆی خیانەتێکی گرووپێکەوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیرکرد، لەوکاتەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی، چەندین تاوانیان دژ بە هاووڵاتییانی کورد، ئەنجام داوە.









باسنيوز
Top