هێزە عێراقییەکان لە خورماتوو لەبەر ئاڵای کوردستان دوو پێشمەرگە ئەشکەنجە دەدەن
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 10.30 خولەكی شەوی ڕابردوو 20/7/2018 لە خاڵی پشكنینی نزیك قایمقامیەتی قەزای خورماتوو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێراوە دوو پێشمەرگە ئەشكەنجە دراون و ئاسەواری لێدان لەسەر ڕوخساریان دەركەوتووە".
گوتیشی "یەكێك لە پێشمەرگەكان لەدایكبووی ساڵی 1981 ەو یەكێكیشیان لەدایكبووی ساڵی 1990 ە و كاتێك لە خاڵی پشكنینەكە داوای ناسنامەیان لێكراوە، پێناسەی پێشمەرگەیان داوە بەدەستەوە، یەكێك لە چەكدارەكانیش سووكایەتی بە ئاڵای كوردستانی سەر پێناسەكە كردووە و گوتوویەتی ئەوە ئاڵای میسرە، یەكێك لە پێشمەرگەكانیش وەڵامی داوەتەوە و گوتوویەتی نەخێر ئاڵای كوردستانە، لە بەرامبەردا چەكدارەكان هێرشیان كردووەتە سەر پێشمەرگەكان و جنێو و سووكایەتییان پێدەكەن".
لەدوای ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر کە تێیدا حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پارێزگای کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگیر کران، ڕەوسی ئەمنیی ئەو ناوچانە تێک چووە و هاووڵاتیانی کورد لەو ناوچانە ژیانیان لە مەترسی دایە و بەتایبەتی لە قەزای خورماتوو بە دەیان هاووڵاتیی کورد شەهید و بە سەدان ماڵ و موڵکیان سووتێندران.
باسنيوز
