یەکێتی دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕەت دەکاتەوە

 یەکێتی دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕەت دەکاتەوە
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکردەیەکی ئەو حزبە دەنگۆکە ڕەت دەکاتەوە.

لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە، دەنگۆی ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کرایەوە کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، ڕايگەیاند: ”دەنگۆی کۆچی دوایی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ڕاست نییە و ھەموو ئەو دەنگۆیانە درووست کراوە“.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر ئەو زانیارییە ڕاست بووایە، ئەوا ”پێش ھەموو کەسێک سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ھەواڵەکەی دەزانی“.

بە گوتەی مستەفا چاوڕەش، تەندرووستیی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ”جێگیرە“ و ئێستا لە شاری سلێمانییە.








باسنيوز
Top