وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایەک ئاڕاستەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات
عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا رای گەیاند: "ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی لە هەرێمى کوردستان و دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بەشى زانستى خوێندنى کوردى کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانى ساڵی خوێندنی (2017-2018)، ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه پێشكه‌ش بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكیه‌وه ده‌سته‌به‌ركراون".
گوتیشی: "بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن بۆ پێشکەشکردنى ئەم داواکارییە كە دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه".
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشی خستەڕوو، زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی وڵاتى چیك له رێزبه‌ندی چواره‌مه و، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ڕیزبه‌ندی (700) باشترین زانكۆكانی جیهانە، بۆ ئەم مەبەستەش رێکەوتى 4/8/2018 گروپێک لە پرۆفیسۆرانى زانکۆکە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن.
عەباس ئەکرەم دڵنیایى دایە پێشكه‌شكاران و رای گەیاند: "داوا لە دەرچووان دەکەین تاکو ئەو ماوەیەى دیاریکراوە دەست بکەن بە پێشکەشکردن چونکە پێشکەشکاران له پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له هه‌رێمی كوردستان لە 5/8/2018 ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.
مه‌رجه‌كانی پیشكه‌شكردن بۆ ئه‌و سكۆله‌رشیپه:
1- ده‌رچوی پۆلى 12ى ئامادەیى لقی زانستی بێت له ساڵى خوێندنى (2017-2018).
2- كۆنمره‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی لە (95)ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (SAT2 , A-level) کەمتر نەبێت.
تێبینی:
سه‌ركه‌توه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌توانن به‌زمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه به‌زمانی (چیكی) خوێندنی، ئه‌وا كرێ خوێندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاندیدیك ئه‌گه‌ر بڕیار بدات به‌زمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت له‌وكاته‌دا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆیی ده‌بێت.
دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه.
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشی گەیاند: "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له زانكۆ پێشكه‌توه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی".
باسنيوز
