زانیاری لەبارەی قەرەبووکردنەوەی هێڵەکانی ئەنتەرنێت بۆ هاووڵاتییان دەخرێتە ڕوو
ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "ئەو بڕیارەی کە بۆ پچڕانی هێڵەکانی ئەنتەرنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق داویانە بەردەوامە، بڕیارەکەش تا کاتێکی نادیارە و هەر گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت، ئەوا بۆ ڕاگەیاندنەکان بڵاوی دەکەینەوە".
لەبارەی ئەوەی ئەو پچڕانانەی کە لە هێڵەکانی ئەنتەرنێتدا دەکرێت، دواتر بۆ هاووڵاتییان قەرەبوو دەکرێتەوە؟، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گوتیشی: ”نەخێر، قەرەبوو ناکرێتەوە".
ئومێد محەمەد ئاشکراشی کرد: ”هەرچەندە دۆخی هەرێمی کوردستان ئارانە، بەڵام ئەو بڕیارەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بۆ ڕاگرتنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت داویانە و بۆ کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت".
باسنيوز
