نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کۆبوونەوە
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هانز پیته‌ر لینز، باڵیۆزی سویسرا له ئوردن و عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له ئوردن و عێراق، سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارەکەدا باڵیۆزی سویسرا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش به كار و چالاكیی باڵیۆزخانه‌كه‌یان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی سویسری كردووه و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییه و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سویسرای خواست، هه‌روه‌ها كار و ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و دابینكردنی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆیان، به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزی سویسرا له ئوردن و عێراق خواست له ئه‌ركی نوێیدا و به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سویسرا، به‌تایبه‌تی ڕێكخراوه مرۆییه‌كانیان بۆ هاوكارییكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌وشی ئه‌منیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان بۆ بنه‌بڕكردنی داعش له ناوچه‌كه، پێشكه‌ش كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی سویسرا بۆ خزمه‌تكردنی زیاترى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی. ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیش به‌ڕێزیان ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چوونه ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له عێراق و دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، نیشان دا.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
