ڕێنمایى و تابلۆى مه‌له‌كردن زیاد ده‌كرێن
شاهۆ عوسمان، قایمقامى شارۆچكه‌ى دوكان، ڕايگه‌یاند: ”به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوكان ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارییه و ساڵانه گه‌شتیارێكى زۆر ڕووى تێده‌كه‌ن، له‌كاتى مه‌له‌كردندا ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى ده‌خنكێن، به‌رنامه‌مان داناوه كه تابلۆ و ڕێنمایى مه‌له‌كردن له ده‌ریاچه و زێى دوكان زیاتر دابنێن“.
قایمقامى دوكان، ئەوەشی خستە روو، کە له‌گه‌ڵ گه‌شتوگوزارى سلێمانى به‌رنامه و پلانێكى نوێیان بۆ چۆنیەتی پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران داناوه، به‌تایبه‌ت له كاتی مه‌له‌كردن تا ڕووداوی نه‌خوازراو ڕوو نه‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند بڕیار درا كه تابلۆكانی قه‌ده‌غه‌كردنی مه‌له‌كردن كه له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌و زێى دوكان دانراون، هه‌م نۆژه‌ن بكرێنه‌وه وه زیادیش بكرێن، هاوكات و چه‌ند ڕێنمایه‌كی تایبه‌ت به مه‌له‌كردن له ناو پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كاندا به هه‌ردوو زمانی كوردی و عەرەبی هه‌ڵبواسرێن.
ئاشكراشى كرد، كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به بره‌ودان و گه‌شه‌كردن به گه‌شتوگوزارى دوكان ببه‌سترێت كه له ئێستا زۆربه‌ى ڕێكار و ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو بووه.
باسنيوز
