لهگوندێكى سنوورى رواندز نه‌خۆشیه‌كى ڤایرۆسى ئاژه‌ڵى بڵاوده‌بێته‌وه
ئاژه‌ڵدارانى ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌وه ده‌خه‌نه روو، نه‌خۆشى ئەو ڤایرۆسە، بە ڤایرۆسی (ته‌به‌قه) ناسراوە، كه ڤایرۆسه‌كه له پێى ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر جه‌سته‌و رۆیشتنى ئاژه‌ڵه‌كه دروست بكات، هه‌روه‌ها بۆنێكى ناخۆش له ئاژه‌ڵه‌كه بڵاوبێته‌وه، كه ئێستا له گوندى ماویلیان چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ى ده‌ڤه‌رى رواندز، ئه‌و نه‌خۆشییه بڵاوبۆته‌وه، ئاماژە بەوەش دەدەن، کە تائێستا بنكه‌ی ڤێته‌رنه‌ری رواندز نه‌یتوانیوه ده‌رمانى پێویست بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه دابین بكات و به‌مه‌ش خاوه‌ن ئاژه‌ڵان ناچاربوونه، بۆ كڕینى ئه‌و دا‌و و ده‌رمانانه روو له بازاڕ بكه‌ن و دابینى بكه‌ن.
زاهیر تاهیر، به‌رپرسی بنكه‌ی ڤێته‌رنه‌ری رواندز، رايگه‌یاند: "راسته ئاژه‌ڵدارانى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ده‌رمانى پێویست بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواى دروستبوونى قه‌یرانی دارایی، چه‌ند ساڵه ده‌رمان و ده‌رزى دژ به كوتانی ڤایرۆسى (ته‌به‌قه)ى ئاژه‌ڵیمان بۆ دابین نه‌كراوه، به‌مه‌ش ئاژه‌ڵداران ناچارن بۆ كڕینى ئه‌و جۆره ده‌رزى و ده‌رمانه، روو له بازاڕ بكه‌ن كه له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌رده‌وامیش داواكاریمان ئاراسته‌ى سه‌رووى خۆمان كردووه، بۆ دابینكردنى ده‌رزى و ده‌رمانى پێویست هیوادارین له داهاتوودا بۆمان دابین بكرێت، بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م نه‌خۆشییه".
به‌رپرسی بنكه‌ی ڤێته‌رنه‌ری رواندز، هاووڵاتییانیشى له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه نه‌خۆشى ڤایرۆسى (ته‌به‌قه)ى ئاژه‌ڵى، مه‌ترسى گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ نییه، به‌ڵكو له دێرزه‌مانه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌بووه‌و له‌زۆر شوێنى دیكه‌ش بوونى هه‌یه نه‌ك ته‌نها سنوورەکەیان، كه ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونى شیر و لاوازبوونى ئاژه‌ڵه‌كه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر هاتوچۆكردنى.
دكتۆر مه‌قسود ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سۆران، رايگه‌یاند، کە ڤایرۆسى (ته‌به‌قه) جۆره نه‌خۆشییه‌كه كه دووچارى ئاژه‌ڵان ده‌بێته‌وه، له زۆربه‌ى شوێنه‌كانیش بوونى هه‌یه، دیاره به كوتان و به‌كارهێنانى چه‌ند جۆره ده‌رزى و ده‌رمانێك چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێت، ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى نییه بۆ سه‌ر مرۆڤ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌رمان به‌كارده‌هێنێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه له‌كاتى چاره‌سه‌ركردن، رێنماییه‌كانى پزیشكى جێبه‌جێ بكات.
باسنيوز
