شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی خۆراسان کۆچی دوایی کرد

 شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی خۆراسان کۆچی دوایی کرد
غوڵامڕەزای محەمەدی باجگیران، نووسەر، شاعیر و ھونەرمەندی ژەنیاری کوردی خەڵکی قووچان لە خۆراسانی ڕەزەوی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەو شاعیر و ھونەرمدنە کوردە، یەکێک لە شاعیر و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژە دیار و ناسراوەکانی شاری قووچانی سەر بە "خۆراسانی ڕەزەی"یە و جیا لە کاری ھونەر و نووسین، مامۆستای قوتابخانەش بووە و لەو ناوچەیە لە بووژانەوەی فەرھەنگ و ھونەری کورددا ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە و ھاوکات خاوەنی چەندین کتێبی کوردییە بە زاراوەی کورمانجیی سەروو.

غوڵامڕەزا محەمەدی باجگیران ساڵی 1922 لە گوندی باجگیرانی سەر بە قووچان لەدایک بووە، ئەو گوندە لە بواری فەرھەنگی کوردانی خوراسانەوە دەوری بەرچاوی ھەیە.

ئەو نووسەرە کوردە جیا لە نووسینی شیعر، شارەزاییەکی باشی لە بواری ئاھەنگ و مۆسیقای کوردیدا ھەبووە و ھاوکات ژەنیاری "دوو تار" بووە و ئاھەنگی "شا سیار" یان "شەھسەوار" یەکێک لە ناسراوترین ئاھەنگەکانی ئەو ھونەرمەندە مەزنەیە.









باسنيوز
Top