لە سلێمانی هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر کرد
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رايگەیاند: "پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ دوو تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزیدا ده‌ستگیر كران كه تاكاتی ده‌ستگیركردنیان سێ سكاڵای یاساییان له‌دژ تۆمار كرابوو".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە تۆمه‌تباران (س، ح)ی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و (ع، س) دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكان سلێمانییه، له‌گه‌ڕه‌كی عه‌لوه‌كه له‌شاری سلێمانی له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیدا ده‌ستگیركران.
ئاشکراشی کرد، کە ده‌ستگیركرنی تۆمه‌تباران له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئاسایشی ئابووری بووه.
باسنيوز
