ناوی ئەو پەنابەرە کوردانە بڵاودەکرێتەوە کە لە گرتووخانەکانی تورکیان

ناوی ئەو پەنابەرە کوردانە بڵاودەکرێتەوە کە لە گرتووخانەکانی تورکیان


فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو پەنابەرە کوردانەی بڵاوکردەوە کە لە گرتووخانەکانی تورکیادان و رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی عێراق دەکرێنەوە.



ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "لیستەکە لە ناوی ٥٥ پەنابەر پێکهاتووە و لە ئێستادا لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون".



ئاشکراشیکرد، فیدراسیۆنی پەنابەران بە هاوکاریی دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا و باڵیۆزخانەی عێراق، کاروباری یاسایی بۆ تەواو کردوون و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی عێراق دەکرێنەوە.



سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەرانی هەرێم گوتیشی: "بەشێک لەم پەنابەرانە چەند مانگێکە لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون و ڕوبەڕووی بارێکی ناهەموار بوونەتەوە و لە بارودۆخێکی خراپدا بوون، ئێستاش فیدراسیۆنی پەنابەران مامەڵەی یاسایی بۆ تەواو کردوون و دەگەڕێنرێنەوە".

bas news-
Top