هەڵمەتی ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە مەخموور بەردەوام دەبێت

هەڵمەتی ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە مەخموور بەردەوام دەبێت
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور رایدەگەینێت، لە یەکەم رۆژی هەڵمەتی ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە چیای قەرەچوغ، توانیان گورزێکی کوشندە لە داعش بوەشێنن و زیانی زۆریان پێبگەینن، ئەمڕۆش هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت.

ماوەیەکە بە ھۆی نەمانی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور، تیرۆریستانی داعش جارێکی دیکە سەریانھەڵداوەتەوە و جموجۆڵیان زۆر زیادی کردووە، بۆیە ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاری ھاوپەیمانان دوێنی لە چیای قەرەچوغ هەڵمەتێکیان لە دژیان ئەنجامدا.

لیوا زریان شێخ وەسانی، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنی ھێزی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ هەڵمەتێکی لە دژی داعش ئەنجامدا و توانی ئەو بەرنامەی بۆی دانرابوو، وەکو خۆی جێبەجێی بکات و، تەواوی ئەو شوێنانەی دیاری کرابوون، کۆنترۆڵی بکات و گورزێکی کوشندەشی لە داعش وەشاند".

لە بارەی زیانەکانی تیرۆریستانی داعش، فەرماندەکەی پێشمەرگە گوتی: "داعش زیانی زۆری بەرکەوتووە و کوژراویان زۆره‌، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان بە تەواوی دیار نییە، کە چەند کوژراون".

گوتیشی: "هەڵمەتەکە کۆتایی پێنەھاتووە و ئەمڕۆش ھەر بەردەوام دەبێت، چونکە داعش جموجۆڵی ھەرماوە، بۆیە سەرقاڵی دانانی بەرنامەی خۆمانین بۆ بەردەوامی هەڵمەتەکە".

kdp-
Top