ڤێرته‌رنه‌رى سلێمانى له‌باره‌ى نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربوون هۆشدارى به هاووڵاتییان ده‌دا
د. ئارى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڕێوبه‌رى ڤێرته‌رنه‌رى سلێمانى، ڕايگه‌یاند:" هه‌موو ساڵێك پلانى خۆمان هه‌بووه بۆ ڕێگرى كردن له‌و نه‌خۆشییه هاوبه‌شانه‌ى له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بێگومان ئێمه نووسراوى خۆمان ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ڤێرتهرنهرییهكان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ى ڕێنماى هاووڵاتییان بكه‌ن، تاوه‌كو هاووڵاتییان هۆشیار بكه‌ینه‌وه له تووشبوون له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كان، بێگومان ئه‌وه‌ى ئێستا تایبه‌ته به نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربوون، هه‌موو فه‌رمانگه ڤێرتهرنهرییهكانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ڕێنمایی ئه‌و هاووڵاتییانه بكه‌ن كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ده‌كه‌ن“.
به‌ڕێوبه‌رى ڤێرته‌رنه‌رى سلێمانى، ئەوەشی خستە ڕوو، کە ئه‌و كه‌سانه‌ى كارى ئاژه‌ڵدارى ده‌كه‌ن، پێویسته پیڵاو جل و به‌رگى تایبه‌ت بۆ ته‌نیا جارێك به‌كاربهێنن، دواتر ئه‌و جل و به‌رگانه فڕێ بده‌ن، هه‌روه‌ها باشتره پێویسته ده‌رمانى مشه‌خۆرى ده‌ره‌كى بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان بهكارهێنن، یان ده‌رمانى ڕژاندن بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ى بتوانرێ كۆنتڕۆڵى مشه‌خۆره ده‌ره‌كیه‌كان بكرێت، كه هۆكارن بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ.
ئاشکراشی کرد، کە هه‌موو كوشتارگهكانیان ئاگادار كردەوهتهوه، له‌كاتى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵدا ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها زیاتر پشكنینه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه له پشكنینى پێش سه‌ربڕین و دواى سه‌ربڕین، چونكه پێویسته دواى سه‌ربڕینى هه‌ر ئاژه‌ڵێك گۆشتى ئاژه‌ڵه‌كه بۆماوه‌ى 24 سه‌عات له‌ناو فرێزه‌رى سارد كه‌ره‌وه دابنرێت، بۆئه‌وه‌ى گۆڕانكارى (PH) گۆشته‌كه بكرێت، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشته له‌ناو سارد كه‌ره‌وه دابنرێت، زۆربه‌ى زۆرى هۆكارى نه‌خۆشییه‌كان له‌ناو ده‌چن.
د. ئارى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڕێوبه‌رى ڤێرتهرنهى سلێمانى، باسی لەوەش کرد کە بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتییان تووشى نه‌خۆشییه ترسانهكهكان نه‌بن، باشتره دوور بكه‌ونه‌وه له كڕینى ئه‌و گۆشت و ئاژه‌ڵانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایی و ناته‌ندروست له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن، چونكه هیچ پشكنینێكى ڤێرترنهرى بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه ناكرێ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستى هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
باسنيوز
