خۆپیشانده‌ران عه‌بادی ناچار ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا له پۆسته‌كانیان لابدات
ڕۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید)ى قه‌ته‌رى، له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى عێراقی، بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌ت ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی به‌ناوى چاكسازییه‌وه بكات، له‌وانه‌ش، لادانى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌ت له پۆسته‌كانیان، هه‌ره‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نێوخۆیی كه خۆپیشانده‌ران ناویان ده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رپرسانه ده‌درێنه دادگاى ده‌سپاكی و دادگاى ئیدارى، هه‌روه‌ها بڕێك پاره بۆ پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست خه‌رج ده‌كرێت، هاوكات كۆمپانیا بیانییه‌كانى بوارى نه‌وت و غازیش پابه‌ند ده‌كرێن، كرێكارى عێراقی دابمه‌زرێنن، كه لانى كه‌م نیوه‌ى كرێكاره‌كان، ده‌بێت عێراقی بن. ئه‌مه جگه له‌دابینكردنى سوته‌مه‌نى خۆڕایی بۆ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌درێژایی ڕۆژ كاره‌با دابین بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ نۆیه‌م ڕۆژه، خۆپیشاندان زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت شاره شیعه‌نشینه‌كان، كه داواى خزمه‌تگوزاریی و ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵی، ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌هه‌زاران كه‌س چوونه نێو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌ت و چه‌ندین باره‌گاى حزب و لایه‌نه شیعه میلیشیاكانى نزیك له ئێرانیان، ئاگر تێبه‌ردا.
له‌به‌رامبه‌ردا، حكوومه‌تى ماوه تهواوبووى حه‌یده‌ر عه‌بادى، جگه له كوشتنى نزیكه‌ى 15 خۆپیشانده‌ر و برینداركردنى سه‌دانى دیكه، ده‌ستی كردووه به‌هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیری خۆپیشانده‌ران و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستگیركردنى هه‌ركه‌سێك ده‌كات، هه‌وڵى خۆپیشاندان، بدات.
باسنيوز
