ئه‌دهه‌م بارزانى: دڵم له سلێمانى به‌جێده‌هێڵم
ئه‌دهه‌م بارزانى، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له سلێمانى هه‌ڵه‌بجه، رايگه‌ياند، دڵم له‌م سنووره به‌جێده‌هێڵم. به‌م وته‌يه، بڕيارى گۆڕينى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ده‌ستنيشانكردنى عارف ته‌يفور وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نه‌كه چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دواى دوو ساڵ له كاركردنى، كۆتايى به ئه‌ركه‌كانى هێنا و پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له سنوورى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه راده‌ستى عارف ته‌يفور، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى كرد.
k24-
